گشتی

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە عیراق و هەرێم دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە عیراق و هەرێم دەکاتەوە
مەودا میدیا-

سبەینێ بارانبارین، دەستپێدەکات و لە نیوەڕۆدا رێژەی دابارین زیاد دەکات، لە هەندێک کاتدا خێرایی با چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.

کەشناسی عیراق رایگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 2024/11/10، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بارانبارین بە رێژەیەکی کەم و مامناوەند دەستپێدەکات و لە نیوەڕۆدا رێژەی دابارین زیاد دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەردەوامندەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە".

کەشناسیی عیراق باسی لەوەشکردووە "رۆژی چوارشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان