ئەدەب و هونەر

وەزیری دەرەوەی عیراق پەیامێک ئاڕاستەی کازم ساهیر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی عیراق پەیامێک ئاڕاستەی کازم ساهیر دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق، پەیوەندی بە کازم ساهیرەوە دەکات و پێی دەڵێت رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی وێنەی گەشاوەی هونەر لە عیراق.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "دوای ئاهەنگە گەورەکەی کازم ساهیر لە ریازی پایتەختی سعودیە، پەیوەندییم بە کازم ساهیرەوە کردووە و پێم وتووە، تۆ سەری هونەری عیراقیت بەرزکردووەتەوە لەبەردەم جەماوەری عەرەبی و جیهانی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بێگومان هونەر رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەخشینی هێز بە سیاسەتی دەرەوەی عیراق، بۆیە پێزانینی قوڵم دەربڕیوە بۆ رۆڵی  بەرچاوی کازم ساهیر لە خستنەڕووی وێنەی هونەری عیراقی بۆ رای گشتیی عەرەبی و جیهانی".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 2024/11/9، کازم ساهیر، چوارەمین خولی فیستیڤاڵی گۆرانی کلاسیکی پێشکەش کرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی مۆسیقای سعودیە لە شاری ریازی پایتەخت رێکخرابوو.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان