تەندروستی

ئه‌گه‌ر خوێ تێكه‌ڵ به‌ شامپۆكه‌ت بكه‌یت سوودى ناوه‌زه‌ به‌ سه‌ر و قژت ده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر خوێ تێكه‌ڵ به‌ شامپۆكه‌ت بكه‌یت سوودى ناوه‌زه‌ به‌ سه‌ر و قژت ده‌گه‌یه‌نێت
مه‌ودا میدیا-

تەنها سوودی خوێ بۆ دروستکردنی خواردن نییە، ئەم ماددە کانزاییە چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، یەکێک لە سوودە گرنگەکانی خوێ کە کەمتر کەسێک تا ئێستا سەرنجی پێداوە، توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی قژە.

لەم بابەتەدا باس لەو گرفتانەی قژ دەکەین کە خوێ چارەسەریان دەکات:

1. ئەگەر بە تێکەڵەی خوێ و شامپۆکەت، بە ئارامی مەساجی پێستی سەرت بکەیت، کڕێشی سەرت کەم دەبێتەوە و سەرت لە پێستە مردووەکان پاک دەکاتەوە.

2. ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەم مەساجی قژتی پێبکەیت و مەجالی بدەیت بۆ ماوەیەکی کەم لەسەری بمێنێتەوە و ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆیتەوە، لە رێگەی نوێکردنەوەی تاڵەکانەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قژت.

3. بە تێکەڵەی خوێ و زەیت مەساجی قژت بکە، ئەمکارە یارمەتی درێژبوونەوەی دەدات و لە رێگەی کردنەوەی خانەکانی پێستی سەرەوە، یارمەتی رووانەوەی قژت دەدات.

4. تێکەڵەی شامپۆ و خوێ، چارەسەرێکی بەسوودە بۆ نەهێشتنی چەوری قژ، تەنها ئەوەندە بەسە کە ماوەیەکی کەم مەساجی قژتی پێبکەیت‌ و بیشۆیتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان