کوردستانی
سێ ئهندامى هێزێكى كوردى دهكرێنه ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بۆمبێكی چینراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە حەسەكە دهتهقێتهوه و بههۆیهوه سێ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوه.
لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردووهتهوه "درەنگانی ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە نزیك شاری حەسەكە، ئۆتۆمبێلێكیان بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە تەقیوەتەوە".
راشیگهیاندووه "لەو كاتەدا دەستبەجێ دوو ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستدا و دواتر شۆفێرەكە بەهۆی سەختی برینەكەوە كە ئەندامی هێزەكەیان بوو گیانی لەدەستداوە".
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاماژهى بهوهشكردووه "هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی داعش و بەشێوەیەكی چالاك لەسەر بنەمای هەواڵگریی و زانیاریی دروست كارەكانیان ئەنجام دەدەن".
پ ح ع