کوردستانی

هۆشداری لە کەمبوونەوەى رێژەى کورد دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە کەمبوونەوەى رێژەى کورد دەدرێت
مەودا میدیا-

مەحمود عوسمان سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى سەرژمێریى گشتیى لە عیراق، هۆشداری لە کەمبوونەوەى رێژەى کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەدات.

رایگەیاند "پێویستە هەموو ئەو کەسانەى خەڵکى ناوچە دابڕێنراوەکانن و لە شارەکانی هەرێمى کوردستان نیشتەجێن، بۆ رۆژانى سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەندینجار هەوڵیانداوە بۆ گەڕانەوەى ئەو کەسانەى خەڵکى کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانن و لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەو کەسانە نەگەڕێنەوە شوێنى خۆیان، لە رۆژانى سەرژمێری لەسەر ئەو ناوچەیە تۆمار دەکرێن کە لە ئێستادا لێی نیشتەجێن".

باسی لەوەشکردووە "لە ساڵى 2019وە لەگەڵ حکومەتى عیراق لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەى ئەو کەسانەى خەڵکى کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانن و لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن، هەروەها ئەو عەرەبانەى کە لەو ناوچانە نیشتەجێکراون بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ شوێنى خۆیان، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانی 20 و 21ی2024/11، سەرژمێریی گشتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچیت و هەردوو رۆژەکەش هاتوچۆ قەدەغە دەبێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan