کوردستانی
بڕینەوە و لەناوبردنی دارستانەکانی عەفرین بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەڵمەتی بڕینەوە و تاڵانکردنی دار زەیتوونەکانی سنووری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانە درێژەی هەیە.
سەرچاوەیەک لە شاری عەفرین رایگەیاند "سوپای تورکیا بە هاوکاری گرووپە چەکدارەکانی سوریا، بەردەوامە لە بڕینەوە و هەڵکێشانی دار زەیتوونەکانی سنووری عەفرین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای هەڵکێشانی دارەکان راستەوخۆ بە بارهەڵگر رەوانەی تورکیا دەکرێن و زیاتر ئەو دار زەیتوونانە هەڵدەکێشن کە بەروبوومەکەی نموونەییە و باقی دارەکانی تر دەبڕنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەم مانگەدا سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان زیاتر لە 164 دار زەیتوونیان هەڵکێشاوەو رەوانەی ناوخۆی تورکیایان کردووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە دوای داگیرکردنی شاری عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری لە 20218/3/20، تاوەکو ئێستا هەڵمەتێکی تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە دەستیپێکردووە.
ب ح