کوردستانی

تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازیی دامەزراند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازیی دامەزراند
مەودا میدیا-

سوپای تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازیی لەنزیک گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دامەزراند.

 سەرچاوەیەک لە قەزای ئامێدی رایگەیاند "سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگە و بارەگاکانی لە سنووری بادینان و کۆنتڕۆڵکرنی زیاتری ناوچەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بنکە نوێیەکەی سوپای تورکیا، زۆر نزیکە لە گوندی گوهەرزێوە و شوێنەکەی ستراتیژییە، لە رووی سەربازییەوە  تەواوی ناوچەکە و بەتایبەتی ناحیەی دێرەلوک کۆنترۆڵ دەکات".

ئەمە لە کاتێکدایە، چەندین ساڵە تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، هێز رەوانەی سنووری بادینان دەکات و لە رووی سەربازییەوە پێگەی خۆی بەهێز دەکات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan