عیراقی
عیراق یاسا ده‌رده‌كات و رێگرى له كۆچ ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رێگرى لە كۆچی نایاسایی ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "پلانیان داناوە و لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یاسایەكی تایبەت بەو بابەتە دەرده‌كەن.
كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاشكرایكردووه "به مه‌به‌ستى رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی رەشنووسێكیان ئامادەكردووه و ده‌ینێرن بۆ ئەنجومەنی وەزیران به ئامانجى ئه‌وه‌ى لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراقه‌وه یاسایه‌كى تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربكرێت".
راشیگه‌یاندووه "ئه‌وكات له رێگه‌ى یاساوه دەتوانرێت سزای ئەو كەسانە بدرێت كە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "هەڵمەتێكی هۆشیارییان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان دەستپێكردووە و ۆركشۆپ لە نێوان وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاوه‌كو گەنجان زیاتر هۆشیار بكه‌نه‌وه".
پ ح ع