عیراقی
محەمەد شیاع سودانی: ژمارەی دانیشتووانی عیراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراقی راگەیاند
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە 70.3% یان لە شارەکان و 29.7% یان لە گوندەکان نیشتەجێبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر خێزانێکی عیراقی بە تێكڕا لە 3-5 کەس پێکهاتووە، 11.3% یان ژنان و 88.67 یان پیاوان سەرۆکایەتییان دەکەن".
وتیشی "ژمارەی رەگەزی نێر و رەگەزی مێ بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، لە عیراقدا 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس لە رەگەزی نێر هەیە، کە رێژەی 50.1%ی دانیشتووان پێکدەهێنن، لە بەرانبەریشدا 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەسیان لە رەگەزی مێن کە رێژەی %49.8 ی دانیشتووان پێکدەهێنن".