گشتی

ئەگەر تــۆ لە جیاتی ئەو باوكە بیت چی دەكەیت؟!

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر تــۆ لە جیاتی ئەو باوكە بیت چی دەكەیت؟!
مه‌ودا میدیا-

کچێكی تەمەن 10 ساڵ لە ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمەریكا، گاڵتەی بە یەكێك لە هاوڕێكانی كردبوو لەناو پاصی قوتابخانە، هەربۆیە رێگەنەدرا چیتر بە پاس هاتوچۆ بكات.

كچەكە، داوای لە باوكی كرد كە بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بیبات بۆ قوتابخانە. 

كاتێك باوكەكە زانی، ئەوەی كە تاوانبارە كچەكەیەتی، رەتیكردەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆی بیبات بۆ قوتابخانە، بۆ ئەوەی كچەكەی فێربكات هەڵەی كردووە، هەربۆیە كچەكەی ناچاربوو رۆژانە دوو كیلۆمەتر بە پێ ببڕێت بۆ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە باوكی بە نهێنی لە پشتی كچەكەیەوە دەڕۆیشت بۆ ئەوەی لە سەلامەتی دڵنیابێتەوە.

باوكەكە، دەیەوێت فێری دایكان و باوكان بكات كاتێك منداڵەكانیان لەسەر حەق نین، پشتیان نەگرن، بەمەش دەتوانن فێریان بكەن، چی راستە و چی هەڵەیە.!

Qaiwan
Qaiwan