ئەدەب و هونەر
تهواوى تهمهن شهش 10 ساڵییه، باقى بهتاڵییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هونهرمهند و شاعیرى ناودارى كورد "عەباسی کەمەندی" تهواوى تهمهنى مرۆڤ به شهش دهیه له شیعرێكدا وهسف دهكات و بەم شێوەیە ساڵانی ژیانمان باس دهكات.
عەباسی کەمەندی، دەڵێت:
تەواوی ژیان شەش دەیە وە ساڵ
لەدوای شەش دەیە عومرێکی بەتاڵ
دە ساڵی ئەوەڵ کایە و پێکەنینن
بێ خەم، بێ خەفەت شایی قرم و قاڵ
دە ساڵی دووەم هەرزەکارییە
کاتی کەوتن و دەرهاتن لە چاڵ
دە ساڵی سێیەم عشق و ئاواتە
بەدی هاتنی خێزان و مناڵ
دە ساڵی چوارەم هەڵسوکەوتی ژین
کەمەر ئێشان و ماندووبوونی باڵ
دە ساڵی پێنجەم بیری قیامەت
دە ساڵی شەشەم، پڕ لە نک و ناڵ
لەدوای شەش دەیە هەر عومرێ مابێ
چاو کوێر و پا شەل، زوان لەنگ و لاڵ
دەگا بە کاتێ ئینسان بۆ ئەولاد
دەبێ بە گەنە و، سەربار و وەباڵ
جۆرێ بمکوژە، خوایه بۆ یەک شەو
نەخۆش نەکەوم، بکەومە گۆشەی ماڵ
پ ح ع
هونهرمهند و شاعیرى ناودارى كورد "عەباسی کەمەندی" تهواوى تهمهنى مرۆڤ به شهش دهیه له شیعرێكدا وهسف دهكات و بەم شێوەیە ساڵانی ژیانمان باس دهكات.
عەباسی کەمەندی، دەڵێت:
تەواوی ژیان شەش دەیە وە ساڵ
لەدوای شەش دەیە عومرێکی بەتاڵ
دە ساڵی ئەوەڵ کایە و پێکەنینن
بێ خەم، بێ خەفەت شایی قرم و قاڵ
دە ساڵی دووەم هەرزەکارییە
کاتی کەوتن و دەرهاتن لە چاڵ
دە ساڵی سێیەم عشق و ئاواتە
بەدی هاتنی خێزان و مناڵ
دە ساڵی چوارەم هەڵسوکەوتی ژین
کەمەر ئێشان و ماندووبوونی باڵ
دە ساڵی پێنجەم بیری قیامەت
دە ساڵی شەشەم، پڕ لە نک و ناڵ
لەدوای شەش دەیە هەر عومرێ مابێ
چاو کوێر و پا شەل، زوان لەنگ و لاڵ
دەگا بە کاتێ ئینسان بۆ ئەولاد
دەبێ بە گەنە و، سەربار و وەباڵ
جۆرێ بمکوژە، خوایه بۆ یەک شەو
نەخۆش نەکەوم، بکەومە گۆشەی ماڵ
پ ح ع