گشتی

هونه‌رى ئه‌ته‌كێت له‌ كاتى ره‌خنه‌ گرتندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونه‌رى ئه‌ته‌كێت له‌ كاتى ره‌خنه‌ گرتندا
مه‌ودا میدیا-

رۆژانه‌ له‌ كاتى ئیش و كار و مامه‌ڵه‌كانماندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ره‌نگه‌ تووشى ره‌خنه‌ لێگرتن یان ره‌خنه‌ گرتن له‌ به‌رانبه‌ر گرتن ببینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ چۆن ره‌حنه‌كه‌ بگیرێت و باشترین شێواز كامانه‌یه‌.

باشتر وایه‌ له‌ كاتى ره‌خنه‌ گرتندا ئه‌ته‌كێت به‌كار بهێندرێت، چونكه‌ رەخنە لێگرتنی تووند و شكێنەر بیرەوەری باش لای ئەوانی دی دروست ناكات، هەروەها بۆچوونی باشیشیان لەسەر تۆ نابێت، بۆیە له‌و كاتانه‌دا هونەری ئەتەكێت، رەخنەگرتنێكى دروستت پێشكەش دەكات.

ئه‌ته‌كێته‌كانى ره‌خنه‌گرتن:

1- باش نییه‌ له‌ به‌رده‌م خه‌ڵكیدا رەخنە لە كەسێك بگریت، باشتریش وایە بەر لە رەخنەكە چەند قسەیەكی نەرم و نیان بكەیت و بەتەنیاش بن.

2- كاتێك رەخنە له‌ كه‌سێك ده‌گریت لە گشتاندن دوور بكەوەرەوە، بۆ نموونە:

بەكەسێك مەڵێ "رقم لە سلبی بوونت، خراپى لەهەڵوێستەكانته‌" باشتر وایه‌ بڵێى "حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر ئیجابی بیت لەوەی ئێستات، لە هەڵوێستی پێشووتدا سلبی بوویت".

3- ئەگەر كەسێك لەبەردەم خەڵكیدا بە رەخنەیەك سەركۆنەی كردیت، مەیبە لایه‌كى تره‌وه‌ و به‌ ته‌نیا تۆش سەركۆنەی بكەیت، بەڵكو چاو ببڕە ناو چاوی و لە ناو هەموواندا پێی بڵێ "ئەگەر رەخنەیەكت، بەرانبەر من هەیە، باشتر وایە بەتەنیا بە خۆمی بڵێیت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan