ئابووری
پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی جووتیاران لە سنووری هەولێر دابەشدەكرێت.
سایلۆی هەولێر رایگەیاند سبەینێ یەكشەمە 2024/12/1، دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە زنجیرە، سێ هەزار 222 دەستپێدەکات، تاوەکو سێ هەزار و 450 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەر سبەینێ سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە زنجیره، هەزار و 91 دەستپێدەکات تاوەکو هەزار و 151 دابەشدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "سبەینێ جووتیارانی شاری کۆیە ،چەکی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن كە لە زنجیرە، 219 دەستپێدەكات تاوەکو زنجیرە 269 ئەوانەی گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە و لە سایلۆی قووشتەپە چەک وەردەگرن".
باسی لەوەشکردوو"کە تەواوی جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن ، دەبێت ئەو کەسەی چەکەکەی بە ناوەوەیە، خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەم ساڵی پبێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنرێت، لەگەڵ بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان".
ب ح