کوردستانی
هۆشداری ده‌درێته به‌رپرسانى كورد له دۆخه‌كه "فریا نەکەون، سەرەی کوردیش دێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری پێشووی یەکێتی لە تورکیا هۆشدارى ده‌دات له‌م دۆخه‌ى هاتووه‌ته پێشه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رپرسانی کورد فریای خۆمان نەکەون، سەرەی کوردیش دێت". ده‌شڵێت "ئێستا زیاتر کاتی بیرکردنەوەیە لە کورد، نەک لە کورسیی دەسەڵات".
بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری پێشووی یەكێتیی لە توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه به‌وه ده‌كات "رۆژ بە رۆژ دۆخى سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، بینیتان چۆن ئێران لە سوریا به‌ر له دوو مانگ سەحبی کردەوە، وڵاتان تەماشای بەرژەوەندی خۆیان و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەن".
راشیگه‌یاندووه "بەڕای من بە شار ئەسەد یان دەبێت ببێتە سەر بە ئەمه‌ریکا یان سقوتی پێدەکەن و سوریا داگیر دەکەن و رووسیش سەفقەی خۆی کردوە، بۆیە وەک پێویست بەرگری لە سوپای سوری نەکرد".
ئاشكراشیكردووه "بەحەلەبیش راناوەستن و پلانیکی گەورە داڕیژراوە و ئەگەری زۆر هەیە هێرش بۆسەر ناوچه‌ی کوردیش دەستپێبکات و تەنانەت چاو لەسەر موسڵیش هەیە".
نوێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى یه‌كێتى هۆشدارى ده‌دات و ریده‌گه‌یه‌نێت "بە ڕای بەندە کورد دەبێت وریا بێت و هاوپەیمانەکانی نەیفرۆشن".
پ ح ع