تەندروستی

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵان بکەین لەم سەردەمی کۆرۆنایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵان بکەین لەم سەردەمی کۆرۆنایە
  مەودا میدیا- سارا نوری

بەڵای (کۆڤید-19)، ساتێکى زۆر هەستیارە لە ژیانى منداڵاندا، بۆیە ئێمە قەرزارى منداڵانین جەخت لەسەر بۆچوون و رەفتارە ئەرێنییەکان بکەین لەو ساتەوەختە قورسانە بۆ کەمکردنەوەى بۆچوون و رەفتارە نەرێنییەکان، کە رەنگە کاریگەرییەکەى بۆ هەتایە لەسەر منداڵان بمێنێت، ئێمە دەزانین کە بۆچوونە ئەرێنییەکان، بەتایبەتى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە توندوتۆڵەکان، هاوکارن بۆ گەشەى تەندروستى منداڵ و یارمەتیمان دەدات ئەو گۆڕانکارییانەى لە دواى پەتاکەى ئێستا لە ژیان روودەدات، بەرگە بگیرێن.

لە هەمان کاتیشدا رەنگە کردە نەرێنییەکان وەک رەفتارى توند و کەم بایەخدان پێیان و کێشەکانى خێزان، زیانى بەردەوام و درێژخایەن لەسەر تەندروستیی جەستە و دەروون جێبهێڵێت.

هەرچەندە بەشێکى زۆر لە دایکان و باوکان بیر لە مامەڵەى توند لەگەڵ منداڵەکانیان بکەنەوە، بەڵام بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریی لەو ئافاتە تەندروستییە، کلیلە بۆ ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییە قورسەى کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لەسەر خێزان دروست بووە، کە رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ مامەڵەکردنى نادروست لەگەڵ منداڵەکان لەسەر دەستى خۆشەویستانیان و ئەو تەنگژە زۆرەى لەسەر هەندێ خێزان هەیە، ببێتە هۆکارێک بۆ توندوتیژیى خێزانى، کە ئەویش کاریگەرى خراپ و قووڵی لەسەر منداڵەکان دەبێت.

مانگى ئەپریل (مانگى چوار)، مانگى نەهێشتن و قەدەغەکردنى توندوتیژییە دژ بە مندڵان ئەو کاتە گونجاوەیە کە بتوانین ئاستى رۆشنبیری و هۆشیاریی بەرز بکەیتەوە و ئەو هەنگاوانە بنێیت کە یارمەتى منداڵان بدات بۆ پەیداکردنى زانیاریی، بۆ ئەوەى هاوکارییان بکات کە تێبگەن و گەشە بکەن بەشێوەیەکى ئارام لەو کاتەى کە هاوشێوەى نەبووە.

-قسەکردنى لەگەڵ منداڵان:
لێیان بپرسە هەستەکانیان دەرببڕن، هەوڵبدە گوێیان لێبگرە بێ ئەوەى خۆت بڕیار بدەى. تەنها بە گوێگرتنت، پەیوەندیتان لەگەڵ منداڵەکانتان بەهێز دەبێت.

-منداڵان پێویستیانە کە بزانن رادەى بایەخپێدانیان چەندە:
بۆیان روون بکەرەوە بۆ دەبێ بە جەستە لە یەکتر دوور بین و لە ماڵەوە بمێنینەوە و لە دەرەوە یاریی نەکەن لەگەڵ هاوڕێکانیان و نەچنە خوێندنگا، کە ئەوە هەندێ قوربانییە تاک پێشکەشى کۆمەڵى دەکات. تێگەیشتنیان لەسەر ئەم بابەتە و دواندنیان کە ئەمە قوربانیدانێکى هاوبەشە، بنەماى خۆشەویستیی بنیات دەنێت.

-رەفتارکردن لەگەڵ زەحمەتییەکان:
زۆر خێزان بارى ئابوورییان باش نییە، پێویستە قسە لەگەڵ منداڵەکان بکەیت لەبارەى تاقیکردنەوەکانى خۆت و چی دەکەی لەم حاڵەتانەدا بۆ گەڕان بە دواى پێداویستییە سەرەکییەکان تا ئەو کاتە قورسە بەسەر دەچێت.

-کارکردن لەناو ماڵدا:
هەندێ دایک و باوک کارەکانیان لەناو ماڵدا جێبەجێ دەکەن، هەرچەندە ئەمە بەخششێکە، بەڵام سەرلێشێوانێکە بۆ منداڵان، بەتایبەتى منداڵە بچووکەکان، بۆیە دەکرێ هەندێ رۆتین دابنێی بۆ ئەوەى بزانن کەى دەتپچڕێنن لەسەر کار و چالاکییەکانت لە کاتى جێبەجێکردنى کارەکانت.

-هێمن بە لەگەڵ خۆتدا:
مێشک ناتوانى هەم کارەکەشت ئەنجام بدەیت و هەمیش لەگەڵ منداڵەکانتدا بیت، بۆیە دەکرێ تەلەفزیۆن بۆ منداڵان پێبکەى بۆ ئەوەى سەیرى فلیم بکەن، یان یارییەکى ڤیدیۆیی بکەن، بۆ ئەوەى بوارى جێبەجێکردنى کارەکەت هەبێ و نەتپچڕێنن.

-هەندێ جار دایک و باوک پێویستیان بە کات هەیە بۆ خۆیان:
دەکرێت و پێویستە کاتت هەبێ هەناسەیەکى قووڵ هەڵمژى، ئەمڕۆ منداڵەکانمان دەبینن و دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دڵەڕاوکێیە بکەن. هەوڵبدە بە هێمنى بمێنیتەوە، پۆزش مەهێنەرەوە بۆ ئەوەى کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، ئەوکات دەتوانى یارمەتی منداڵەکانت بدەى کە خۆت توانات هەبوو.

پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا و پارێزگاری لێکردنى.

-جوامێریى لەگەڵ ئەو خێزانانەى منداڵیان هەیە:
دەبینین جوامێرییەکى باش هەیە لەگەڵ ئەو خێزانانەى منداڵیان هەیە. دراوسێکان دایبى بۆ ئەو خێزانانە دەبەن، بەتایبەتى ئەو خێزانانەى بارى ئابوورییان باش نییە، هەروەها یارییان بۆ دەخەنە سەر پەنجەرەکانیان بۆ ئەوەى منداڵەکان بیدۆزنەوە. تۆش بیر بکەرەوە دەتوانى چی بۆ ئەو جۆرە خێزانانە بکەى لە کۆمەڵگاکەى خۆت.

-قەینا بۆ زیاتر بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا:
بۆ پارێزگاریی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان، بەتایبەتى ئەوانەى تایبەتن بە منداڵەکانمان، بەشێوەیەک زیاتر لە هەموو کاتێکى رابردوو دەربارەى بەکارهێنانى ئینتەرنێت، بواریان بدەین پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ هاوڕێکانیان بکەن، کە بە هەمان شێوەى خواردنەوەى فنجانێک قاوە لەگەڵ هاوڕێیەک، تەنهاییمان کەمتر دەکاتەوە.

-پێشبینى بکە رەنگە هەندێ جار تووشى خەمۆکى و دڵەڕاوکێ ببیت:
ئەو کەسانەى لە رابردوودا تووشى هاوشێوەى ئەم حاڵەتە بوون، زوو داواى یارمەتی دەکەن. ئەگەر تۆ، یان هاوڕێکەت، یان ئەندامێکی خێزانەکەت، ئازاری دەروونیی خۆتان دەدەن، زوو داواى یارمەتی بکە و پەیوەندیی بە پزیشکى پسپۆڕی دەروونیی بکە.

دوورکەوتنەوەى جەستەیی زۆر گرنگە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر گرنگترە لەچاو هەر کاتێکى تر رابردوو، بۆ رێگری لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکان یان پشتگوێخستنیان.

لەو مانگەى نەهێشتنى توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و دواتریش، گەر هەموومان جەختى لەسەر بکەینەوە، ئەوا بێشک منداڵەکانمان چیرۆکى زۆر باشیان دەبێت و بۆ نەوەکانیان دەیگێڕنەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد