ئابووری

نرخى دۆلار دابه‌زيى بۆ خوار 150 هه‌زار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار دابه‌زيى بۆ خوار 150 هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و بۆ خوار 150 هه‌زار دینار دابه‌زيى و هاوكات نرخى تمه‌ن كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار بۆ 149 هه‌زار و 900 دینار دابه‌زینى تۆماركرد".

وتیشى "چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ نرخى دۆلار له‌ سه‌رو 150 هه‌زار دیناره‌وه‌یه‌ و ئه‌مجاره‌ بۆ خوار 150 هه‌زار دابه‌زى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى تمه‌ن كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ شه‌ش ملیۆن و 650 هه‌زار تمه‌نه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan