ئابووری
یەکەی نیشتەجێبوون بە پێداویستییە تایبەتەکان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێر و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی مەرجەکانی پێدانی یەکەی نیشتەجێبوونی بە خاوە پێداویستییە تایبەتەکانی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامی 90% بێت و مەرجەکانی تێدابێت، بێبەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێداچونەوەیان بە مەرجەکانی پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون کرد بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتیانەی کە بڕیار وایە بێبەرانبەر یەکەی نیشتەجێبونیان پێبدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمپانیای گردجان، توانرا 45 یەکەی نیشتەجێ بوون لە جۆری شوقە بەبێ بەرانبەر بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی رێژەی پەککەوتەییان 90٪ و کرێچین دابین بکرێت لە پڕۆژەی شاری شاران لە قولەرەیسی یەکەکان دروست دەکرێت".
باسی لەوەشکردووە "بۆ پێدانی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەبێت هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئەم مەرجانەی تێدابیت".
1- رێژەی کەمئەندامیەکەی 90٪ و کرێچی بێت
2- خێزانداربێت، سەرۆک خێزان یان هاوسەری کەمئەندام بێت
3- جگە لە مووچەی کەمئەندامی هیچ مووچە و داهاتێکی تری نەبێت
4- نیشتەجێی قەزای ناوەندی سلێمانی بێت
وتیشی "هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لە رۆژی سێشەممە 2024/12/3، تـــاوەکو رۆژی سێشەممە 2024/12/10، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بکەن".
ب ح

بیروڕا