ئابووری

لە بەغدادەوە دواین هۆشداری ده‌درێته‌ حكومەتی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغدادەوە دواین هۆشداری ده‌درێته‌ حكومەتی هەرێم
مه‌ودا میدیا-

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر، رۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسی رایگه‌یاندووه‌ "بەپێی داتاكان حكومەتى هه‌رێم، بڕی سێ ملیار و 132 ملیۆن دۆلاری داهاتی 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵیان بۆ خۆیان بردووە، كەچی ئامادە نین بۆ مووچەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ  بۆ هەر مانگێك نزیكەی 153 ملیۆن دۆلار بخه‌نە سەر ئەو پارەیه‌ی كە بەغداد ناردوویەتی و دەینرێت و مووچەى پێدابەش بكەن".

راشیگه‌یاندووه‌ "لێره‌دا دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه‌، یەكەم/ ئەگەر حكومەتی هەرێم پارەكەی بەغدا، 761 ملیار دینارەكە بۆ مانگەكانی 10 و 11 و 12 وەربگرێت، ئەوا لەم مانگەدا دوو مووچە دابەشدەكرێت و سەرەتای ساڵی نوێش مووچەی مانگی یه‌ك دابەشدەكرێت".
 
دووەم/ ئەگەر حكومەتی هەرێم لە ماوەی حه‌وت رۆژدا ئەو پارەیە وەرنەگرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچە نەكات، ئەوا بەغداد پارەكە راده‌كێشێته‌وه‌ و هەرێم  دەخاتە بەردەم لێپێچینەوەی حیساب، حیساب خیتامی هەموو ئەو ژمارانەی راپۆرتی بەشی ئابووری دەزگای هەواڵگریی عیراق و دیوانی چاودێریی عیراق لە ژێر بەڕەوە دەهێنێتە سەر بەڕە.

ئه‌و چاودێره‌ى سیاسی ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ "لە وەزارەتی دارایی عیراق له‌ رێگەی رێباز حەملان، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كۆتا هۆشداری و پەیامیان بۆ حكومەتی هەرێم ناردووە، كە ئەگەر پارەكە وەرنەگرێت پارەكە راده‌كێشنه‌وه‌ و حساب خیتامی دەهێننەوە سەر بەڕە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ره‌نگە رێباز حه‌ملان، ئاگاداری ئەو راپۆرتانەی حكومەتی عیراق نەبێت، پێیان وابێت ئەوەی دەگوزەرێت عیراق لێی بێ ئاگایە، بەڵام عیراق ئاگادارە و دۆخی سیاسی و  گەندەڵی ژمارەیەك هێز و بەرپرسی سیاسی و  ئەمنیی  عیراقی و له‌ به‌رچاوگرتنى هەندێك دۆخى ناوچەیی و جیهانی هۆكاری بێدەنگی عیراقە، بۆیە گرنگە رێباز حه‌ملان پەیامەكەی عیراق وەك خۆی بگەیەنێت بە مەسرور بارزانى ( پەیامەكە بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەیە، بۆیە گرنگە زوو  پارەكەی عیراق وەربگرن و دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت)".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لەكۆتاییدا ئەوەی گرنگە حكومەتی هەرێم لەوە زیاتر یاری بەقوتی خەڵكەوە نەكات و  سیناریۆ بۆ پاشەكەوت و گلدانەوەی دوو مووچەی ساڵی 2024 دانەنێت". 

به‌راى د. سه‌نگه‌ر، تەوتین تەواو بكرێت چیتر ناتوانرێت یاری بە مووچەی فەرمانبەرانەوە بكرێت و رێگری لە بەشێك لەو گەندەڵییە گەورەیه‌ دەكرێت كە لە هەرێم هەیە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan