ئابووری
بۆ داواكارییه‌كى تر له عیراق وه‌فدێكى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به مه‌به‌ستى هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان و چه‌ند پرسێكى تر، وه‌فدێکی باڵاى هەرێمی کوردستان بەغدا دەکات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى كانوونى یه‌كه‌مى 2024، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانیی خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان، وه‌فدێکی باڵاى هه‌رێم بە سەرۆکایەتیی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتى ئاشكرایكردووه "ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه لەگەڵ هاوتاکانیان لە عیراق گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی چەند پرسێک دەکەن و گرنگترینیان هاوتاكردنى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كانه".
لە عێراق مووچەی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان 250 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەى ئه‌و توێژه 100 بۆ 150 هەزارە.
پ ح ع