کوردستانی

لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت
مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم پێشبینییه‌كانى کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەبەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردساتان و  ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت". 

راشیگه‌یاندووه‌ :سبه‌ى چوارشه‌ممه‌، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی رێژەیی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن". 


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:17 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan