ئابووری
موەلیدەکان 24 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر هەڵگیرا و لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێری کاردەکەن.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر رایگەیاند"بڕیاردراوە لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێر موەلیدەکان کاربکەن، بڕیارەکە بۆ سەنتەری شاری هەولێرە و دەورووبەری ناگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر هاوڵاتییەک ناڕەزایی هەیە و پارەی زیادەی لێوەردەگیریت، پەیوەندییمان پێوەبکات لیژنە دەچێتە گەڕەکەکەیان، ئەگەر زۆرینەی گەڕەکەکە دژی کارکردنی 24 کاتژمێریی موەلیدە بوو، ئەوکاتە بۆ ئەو گەڕەکە وەکو رابردوو دەیکەنەوە بە خشتە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە لە پارێزگای دهۆک شێوازی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە هەموو وەرزەکاندا جێگیر کراوە و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدەکان 24 کاتژمێر کار دەکەن.
ب ح