عیراقی
سەدر هۆشدارییدەداتە حکومەت و لایەنەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەكان كرد.
رایگەیاند "پێویستە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان و هێزەکانی عیراق خۆیان لە دەستوەردان لە كاروباری سوریا بە دووربگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "چاودێری بارودۆخی سوریا دەكەن و نزا بۆ سەرجەم خەڵکی ئازاد دەكەن لە بەڵا و تیرۆر و توندڕەویی بیانپارێزێت".
پەیامەکەی سەدر لە کاتێکدایە بەشێک لە هێزە شیعییەکانی عیراق بە تایبەت گرووپەکانی ناو حەشدی شەعبی بەنیازن هاوشانی سوپای سوریا بەشداریی بکەن لە شەڕی رووبەرووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا.
ب ح