ئابووری
کۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان راگەیاند "بەشە خۆراکی نۆیەم دابەش دەکرێ، بەڵام جارێ بڕیاری دابەشکردن دەرنەچووە و ئامادەكارییان کردووە و خۆراکیش بەردەستە".
هەر سەبارەت بە دابەشکردنی خۆراک، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "بەشەخۆراکی هەشتەم دابەش کراوە و تەنها لە چەند مەڵبەندێک کێشەی کەمیی زەیت هەبووە، ئێستا رۆژانە بەدەستیان دەگات و دابەشی دەکەن و بەرنامەش بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم دانراوە".
لە پارێزگای هەولێریش، دلێرعەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئەوەی خستەڕوو"ئەمڕۆ دابەشکردنی بەشە خۆراكی هەشتەمی ئەمساڵ کۆتاییهات، لە سبەینێ 12/8وە دەست بە وەرگرتنی پارە لە بریکارەکانی خۆراک دەکەن بۆ بەشەخۆراکی نۆیەم و کۆتایی ئەمساڵ".
ب ح

بیروڕا