ئابووری
مەودای بایکۆتکردنی دەوام فراوانتر بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 2024/12/8، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، بایکۆتی دەوامی کرد و کاروباری هاوڵاتییان راگیرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی زیاتری مووچەی مانگی 10ی رابردوو، نادیاریی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بایکۆتی دەوامیان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆرینەی کارمەندەکانیان بازگەکانی دەرەوەی شار و فولکەکانی ناوشاریان چۆڵکردووە و تاوەکو وەرگرتنی مووچە ناچنەوە سەر کارەکانیان".
ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و سەرەڕای هاتنی 763 ملیار دینار لە بەغداوە وەک مووچەی مانگی 10، بەڵام بەبیانووی کورتهێنان حکومەتی هەرێم مووچە دابەش ناکات.
ب ح

بیروڕا