ئابووری

بایکۆتکردنی دەوامی فەرمانگەکان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایکۆتکردنی دەوامی فەرمانگەکان بەردەوامە
مەودا میدیا-

بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایان لە بەرانبەر دواکەوتنی زیاتری مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی  بەردەوامە .

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/8، زۆربەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەچوونەتە سەر کارەکانیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەنها مامۆستایانی ئامادەییەکان دەوامیان کردووە بە تایبەت پۆلی 12، بۆ ئەوەی لە هاوپۆلەکانیان لە ناوچەکانی تری هەرێم دانەبڕێن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەمڕۆ حکومەت دەستی بە دابەشکردنی مووچە بکردایە، بایکۆت بەوشێوە فراوانە قوتابخانەکانی نەدەگرتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش نەکراوە و سەرەڕای هاتنی 763 ملیار دینار لە بەغداوە وەک مووچەی مانگی 10، بەڵام بەبیانووی کورتهێنان، حکومەتی هەرێم مووچە دابەش ناکات.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan