ئابووری

مامۆستایان داوای مووچەی سێ مانگ دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان داوای مووچەی سێ مانگ دەکەن
مەودا میدیا-

یەكێتیی مامۆستایانیی کوردستان لەسەر دواكەوتنی مووچە پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای دابەشكردنی مووچە مانگەکانی 10، 11 و 12ی ئەمساڵ دەكات.

رایگەیاند "دواكەوتنی مووچە كاریگەریی خراپی لەسەر پەروەردە و فێركردن و ژیانی مامۆستایان هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نیگەرانن بەرانبەر دواكەوتنی مووچە و ئەمەش كاریگەریی لەسەر پەروەردە هەیە و لە چوارچێوەی رێكارە مەدەنییەكان پشتگیریی لە داواكارییەكانی مامۆستایان دەكەن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دابەشبكرێت و ئەوان چاوەڕوانی پلەبەرزكردنەوە بوون، بەڵام دواكەوتنی موچە دووبارە دەبێتەوە".

باسی لەوەشکردووە "داوا لە حكومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەن پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بن و مووچە لە ململانێی سیاسی بەدوور بگرن".

وتیشی "هەموو رێگەیەك بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندروست دەگرنەبەر، بەڵام هەر پێشهاتێكی نەرێنی لە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن رووبدات، هۆكارەكەی مامۆستایان نین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش نەکراوە و سەرەڕای هاتنی 763 ملیار دینار لە بەغداوە وەک مووچەی مانگی 10، بەڵام بەبیانووی کورتهێنان، حکومەتی هەرێم مووچە دابەش ناکات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan