ئابووری

حكومه‌تى مه‌سرور بارزانى زیاتر له‌ تریلیۆنێك دینارى له‌به‌رده‌سته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى مه‌سرور بارزانى زیاتر له‌ تریلیۆنێك دینارى له‌به‌رده‌سته‌

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، زیاتر له‌ تریلیۆنێك دینارى له‌به‌رده‌ستدایه‌ و ئاماده‌نییه‌ مووچه‌ بدات.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دینارى له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌ مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌ فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى ئاماده‌نییه‌ دابه‌شى بكه‌ن بۆ مووچه‌".

به‌غدا هه‌فته‌ى رابردوو بڕى 761 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌، داهاتى دوو مانگى ناوخۆ كه‌ زیاتر له‌ 350 ملیار دیناره‌، كۆى گشتیی ده‌كات زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن و 100 ملیار دینار.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بارگارانى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لابردووه‌، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت مووچه‌ دابه‌شبكرێت و خه‌ڵك برسیی ده‌كات.

ع

Qaiwan
Qaiwan