ئابووری

ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌

مه‌ودا میدیا-


دیوانی چاودێريی دارایی عیراق لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە 80%ـی فەرمانبەرانی هەرێم موچەکانیان بە بانکی کراوە. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى دارایی عیراق به‌ به‌شدارى دیوانى چاودێريى دارایی عیراق، باس له‌وه‌ كراوه‌ "به‌شێكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌كه‌یان به‌ بانكى كراوه‌ "ته‌وتین" و به‌رده‌وامیشه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەنزیکەیی لە هەر پێنج فەرمانبەرێکی هەرێم تەنها یەک فەرمانبەر مووچەکەی بە بانکی نەکراوە، واته‌ لە کۆی 429 هەزار مووچەخۆری شارستانی، 320 هەزار مووچەخۆری  هەرێم مووچەکانیان لە هەژماری من و بانکە عیراقییەکان تەوتین کراوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له‌ 96% مووچەخۆرانی هەولێر مووچەکانیان بەبانکی کراوە، له‌  95.9%ـی مووچەخۆرانی دهۆک مووچەکانیان بەبانکی کراوە، له‌ 35%ی مووچەخۆرانی سلێمانی مووچەکانیان بە بانکی کراوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan