ئابووری
ژیانى خه‌ڵك قورس بووه و بازاڕیش سست بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه له برسیكردنى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌ى كه به‌غدا بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه و دابه‌شى ناكات.
به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌تى برسیكردنه‌ى مه‌سرور بارزانى، ژیانى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كار و دوكان و شوێنه‌كانیش قورس بووه و بازاڕیش سست بووه و ته‌نها خه‌ڵك له خواردن و كڕینى چایه‌كیش ده‌ستیان گرتووه‌ته‌وه.
مه‌ریوان ره‌فیق، چایچى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌نده بازاڕ سست بووه، ته‌نها كڕینى چایه‌كى لاى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران قورس بووه و بازاڕ زۆر خاو بووه‌ته‌وه و كڕین و فرۆشتن به رێژه‌ى %90 كه‌میكردووه".
وتیشى "خه‌ڵك دڵى به‌و مووچه‌یه خۆشه كه وه‌ریده‌گرێت، وا به‌ره‌و سێ مانگ ده‌چین مووچه نه‌دراوه، خه‌ڵك پاره‌ى پێ نه‌ماوه چایه‌كیش بخوات، دوكانداره‌كان هه‌موو هاواریان لێ هه‌ستاوه".
مه‌سرور بارزانى، به‌و سیاسه‌ته‌ى به‌رانبه‌ر خه‌ڵك ده‌یكات، هیچ باكى نییه و ئاگاى له ژیانى خه‌ڵك نییه كه چۆن ژیانیان قورس بووه و خۆیشى ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى به‌غدا گرتووه.
بیروڕا



