ئابووری
كێشه‌ى كورتهێنانى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كێشه‌ى كورتهێنانى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ركرا و رێكه‌وتن كراوه كه بڕى 430 ملیار دینار بۆ سەر پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، ئه‌و وه‌فده‌ى هەرێم كه له به‌غدایه لەگەڵ وەزارەتى دارایی عیراق گەیشتوونەتە رێککەوتن له سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕى 430 ملیار دینار بۆ سەر ئەو بەشەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجە، کە تایبەتە بە مووچە بگوازرێته‌وه، به‌وه‌ش کورتهێنانى مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر کراوە.
سه‌باره‌ت به ناردنى پاره‌كه‌ش بڕیارە سبەىنێ چوارشەممە، رێکارەکانى گواستنەوەى بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، لیستى مووچەى مانگى 11 وردبینى تێدا تەواو بووە و لە دواى گواستنەوەی 430 ملیار دیناره‌كه، بەغدا پارەى مووچه‌ى مانگى 11ش ره‌وانه ده‌كات.
پ ح ع

بیروڕا