ئابووری
پاره بۆ ئه‌م جۆره كارمه‌ندانه خه‌رج ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
کۆمیسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت "رێکارە کارگێڕییەکان بۆ پێدانى پاره‌ى كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن تەواوبوون و لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا پارەکە خەرج دەکرێت".
بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ى پەرلەمانی كوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقه‌وه سەرپەرشتی ده‌کرا، 42 هەزار كەس وەك كارمەند لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له نێوان 150 بۆ 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێکارە کارگێڕییەکان تەواوبوونه و پێویسته لەماوەی 10 رۆژی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت".
نزیکەی دوو مانگ بە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسه‌كه تێپەڕیوه و لیستەکان ئامادەکراون، بڕیاره لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بەسەر کارمەنداندا دابەشبکرێت.
پ ح ع

بیروڕا