ئابووری
خشتهى مووچە بڵاودهكرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیار وایە وەزارەتی دارایی هەرێم بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراون "کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی بەنیازە خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوبکاتەوە".
هەر بەپێی زانیارییەکان "وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریداوە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 10 بینێرێت، بهڵام تا ئێستا حكومهتى ههرێم داهاتى ئهو سێ مانگهى بۆ بهغدا نهناردووهتهوه، ئهگهر ههرێم كێشه دروست بكات، ئهگهرى زیاتر دواكهوتنى مووچه ههیه".
مەودا میدیا ئەوەشی زانیووە دابەشنەکردنی مووچەو بڵاونەکردنەوەی خشتەی مووچە لە دوو هەفتەی رابردوو لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بووە، چونکە دوو هەفتەیە بەغدا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی فشارە سیاسییەکانی لەسەر ناوخۆ و پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێ، ئامادەنەبووە مووچە دابەشبکرێت.
بیروڕا



