ئابووری
ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێریی گشتیی بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای دوو مانگی تر ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێریی گشتیی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانه‌وه بڵاودەکرێتەوە..
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند " دوای دوو مانگی تر ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی بڵاودەکرێتەوەو ته‌واوی ورده‌كاریی پرۆسه‌كه بۆ یای گشتیی باس ده‌كرێت".
وتیشی "به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌م به‌رواره‌ی بۆمان دیاریكراوه، كه 15ی مانگه، ئێمه زووتر و به‌ر له‌م واده‌یه پرۆسه‌كه به كۆتا ده‌هێنین و له‌ئێستاشدا %90ی كاره‌كانمان كۆتایی هاتووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له 20 بۆ 22ی 11ی 2024، قۆناغی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا 48 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بوو.
ع
بیروڕا



