گێتی
ئەردۆغان بەدوای سڕینەوەی شوناسی کوردی رۆژئاواى كوردستانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سینان جیدی، لێکۆڵەری باڵای بواری تورکیا لە ناوەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان رایگهیاند "ئێستا کە چاوی هەموو جیهان لە سووریایە، تورکیا بە بەکارهێنانی گروپهكانى خۆى خەریکی لەشکەرکێشییه بۆ سەر ناوچە کوردییەکان لە سووریا".
وتیشى "هەوڵی تورکیا بۆ لەناوبردنی هێزەکانی سووریای دیمورات بە رێبەری کوردەکان و کۆتاییهێنان بە پاڵپشتی ئەمهریکا لە کوردەکانی ئەو وڵاتەیە، ناوبراو پێی وایە کە سووریا بە بێ بە فەرمی ناساندنی بوونی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ئاسایش بە خۆیەوە نابینێت".
له لایهكى ترهوه سێس فرانتزمەن، لێكۆڵهر رایگهیاند "ئەردۆغان بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت بۆ لەناوبردنی کوردەکان، بەڵام بە بێ لەبەرچاوگرتنی بوونی کوردەکان، تەنانەت رووخانی بەشار ئەسەدیش ئاسایش ناهێنێتە سووریا".
ههروهها پێى وایه "ئەمهریکا دەتوانێت بە پاڵپشتی لە کوردەکان رێگری بکات لە ئاڵۆزتر کردنی دۆخی سووریا لەلایەن تورکیاوە".
ع
بیروڕا



