ئابووری
وەزارەتی دارایی هەرێم ملیار و ملیۆن لێک جیا ناکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم ملیار و ملیۆن لێك جیا ناكاتەوە و بۆ راستكردنەوەی هەڵەی نوسراوی ملیار و ملیۆنەکەی لە بەغدا 11 رۆژی تر مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی هەرێم لە 2024/11/28، بەنوسراوێک داوای 430 ملیار دیناری کردووە، بەخشتەی هاوپێچی وردەكاریی داوای 430 ملیۆن دینار دەكات، راستكردنەوەی ئەم هەڵەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم ، پێویستی بە 11 رۆژ بووە، کە دەکرێت كەسێك ئەو نوسراوانەی دارایی ئامادە بکات لە حسابات و ژمارە شارەزابێت، ناكرێت ملیۆن و ملیار جیا نەكەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەمە یەكەم هەڵە نیە، تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەی هەرێم كە ناردوویەتی بۆ بەغدا هەڵەی زۆری تێدایە، جگە لەوە ناردنی نوسراوی داهاتی ناوخۆ بۆ دوو مانگ 950 ملیارە دواتر وتیان بەهەڵە ناردومانە".
ب ح

بیروڕا