ئابووری

دووه‌م پارێزگا نووسراو بۆ ته‌وتین ئاڕاسته‌ى سودانى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووه‌م پارێزگا نووسراو بۆ ته‌وتین ئاڕاسته‌ى سودانى ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

پارێزگای كەركوك سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى تەوتین بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی نووسراوی ئاڕاسته‌ى سەرۆك وەزیرانی عیراق نارد و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م پارێزگا له‌ دواى پارێزگاى سلێمانى نووسراو بۆ ته‌وتین بكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا پارێزگای كەركوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بە ئامادەبوونی شێخ سەباح حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق و عەبدوڵا میروەیس و پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک چاوی كەوت بە ژمارەیەک سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی و مامۆستایانی خوێندنگەکانی شاری کەرکوک لە سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە پەرۆشی ئیدارەی كەركوك بۆ دابین کردنی شایستەكانی كارمەندانی پەروەردە بۆ ئەوەی ببێتە مایەی خزمەتکردنیان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردەی خوێندنی کوردی لە شارەكەدا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "رێبوارتەها سەبارەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران لەپارێزگای کەرکوک رایگەیاند، هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە وەک پارێزگاری کەرکوک نووسراویان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ئێستا لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، میلاکی پەروەردەی کەرکوک و دانیشتوانی کەرکوک تەوتین بکرێت لە بانکەکانی شارەکەدا".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan