ئابووری
ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژیی مانگەکانی حەوت و هەشتی ئەمساڵ بەسەر مامۆستایان کە ئێستا بوون بە گرێبەست دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرجەم بەڕێوەبەرەکان ئاگادار دەکەنەوە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتییان بکەن، بەمەبەستی وەگرتنی مووچەی وانەبێژان بۆ مانگەکانی (حەوت و هەشتی ) ئەمساڵ".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ وەرگرتنی مووچەی وانەبێژەکان تەنها بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەتوانن سەردان بکەن و مووچەی هیچ مامۆستایەک بە مامۆستایەکی تر نادرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/8/25، بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مامۆستایانی وانەبێژ دوای 11 ساڵ لە خزمەتی وانەبێژیی، کران بە گرێبەست، بریارە مووچەی مانگی 9 وەک گرێبەست وەربگرن.
ب ح

بیروڕا