ئابووری

به‌ بڕیارى مه‌سرور بارزانى مووچه‌ راگیرابوو به‌ فشارى به‌غدا بڕیارى دابه‌شكردنى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ بڕیارى مه‌سرور بارزانى مووچه‌ راگیرابوو به‌ فشارى به‌غدا بڕیارى دابه‌شكردنى دا

مه‌ودا میدیا-

هه‌فته‌ى رابردوو له‌ راپۆرتێكدا، مه‌ودا میدیاى به‌ وردى ئه‌وه‌ى باسكرد كه‌ راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌.

له‌كاتێكدا بۆ سێ هه‌فته‌ ده‌ڕوات به‌غدا به‌شى زیاتر له‌ مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌، به‌ڵام به‌ بریارى مه‌سرور بارزانى، دواى 75 رۆژ، دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستیپێنه‌كرد.

مه‌سرور بارزانى راگرتنى مووچه‌ى وه‌ك فشارێك به‌كارهێنابوو له‌به‌رانبه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كه‌ بڕیار وایه‌ خۆى سه‌رۆكایه‌تى بكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دواى 75 رۆژ، هه‌ر له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى، برٍیاردرا له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ به‌ مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى عێراق و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق، هۆشدارییان داوه‌ته‌ شانده‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات مووچه‌ى مانگى 10 دابه‌ش نه‌كه‌ن، مووچه‌ى مانگه‌كانى تر ره‌وانه‌ ناكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan