ئابووری

پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 11 ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 11 ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرا
مه‌ودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 11ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه‌ و به‌ڵام كورتهێنانى زۆرى هه‌یه‌".

به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ بڕى 630 ملیار دیناره‌ و رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق راشیگەیاندووه‌ "کورتهێنانێکی زۆری هەیە و کار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ دەکەن بە زووی ئه‌و گرفته‌ چارەسەر بکەن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لیستی مووچەی مانگی 12 لە ژێر وردبینیدایە و هەماهەنگی زۆر باشیان کردووە تاکۆتایی ئەمساڵ، کۆتایی به‌ هه‌موو کێشەکانی مووچە بهێنن".

ئەمە لە کاتێکدایە، حكومه‌تى هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی مانگێكى مووچه‌خۆران پێویستى به‌ بڕى 996 ملیار دیناره‌ و راشیگه‌یاندووه‌ "لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچەی مانگی 11، دەست بە دابەشکردنی دەکه‌ن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan