ئابووری

داهاتی هەفتەی رابردوو 5 ملیار دینار بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی هەفتەی رابردوو 5 ملیار دینار بووە
مەودا میدیا-

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی2024/12/14، تاوەکو 2024/12/20 بڕی 4 ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان رایگەیاند "داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان،   بڕی 4 ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "داهاتەكە 99%ی  بەشێوەی نەختینەیە و 1%ی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە".

ماڵپەڕی شەفافییەت، پێگەیەکی ئەلکترۆنییە لە 2022/12/15، دامەزراوە، هەفتانە، مانگانە و ساڵانە کۆی داهاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگانی سلێمانی ، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan