ئابووری
بەهای لیرەی تورکی دابەزینی نوێی تۆمار کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهای لیرەی توركی لە بازاڕەكانی ناوخۆی تورکیا، جارێكی تر بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا بەشێوەیەک هەر دۆلارێک بەرانبەر بە 35.07 لیرە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئاژانسی دیجلە رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 2024/12/20، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە سێ هەزار و 507 لیرەی تورکی، ئەمەش نزمترین ئاستە لە مێژووی لیرەدا بەرانبەر بە دۆلار".
ئەوەشی خستەڕوو "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لیرەی توركی نزیكەی 19.7%ی بەهاكەی بەرانبەر بە دۆلار لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی رێژەی سوودی بانكیی و بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی هەڵاوسان لە ناوخۆی تورکیا".
ئەمە لە کاتێکدایە، پسپۆرانی بواری ئابووریی و دراو لە تورکیا رایانگەیاندووە کە لەگەڵ هاتنی ئاکپارتی بۆ دەسەڵات بەهای لیرە بەرانبەر بە دراوە بیانییەکان بەردەوام روو لە دابەزینەو و نرخی کەرەستە و پێداویستییەکانیش لە ناوخۆی وڵات بەرزدەبێتەوە.