ئابووری
وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێباز حەملان، بریکاریی وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە داراییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "سبەینێ وەفدێکی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و بە هەوڵی هەمووان بەرەو کۆتاییهاتنی کێشە هونەرییەکان هەنگاو دەنێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقجبریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ سەردانی هەرێم بکەن، لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم".
ئەوەشی خستەڕوو "تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ ورد کرایەوە و رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە".
باسی لەوەشکرد "هەردوو تیمەکەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن، بریارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان".
ب ح

بیروڕا