ئابووری

شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رێکارەکانی دابەشکردنی شایستەی دارایی ئەو کارمەندانەی  کۆمسیۆن کە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان بەڕێوەبرد تەواو کردووەو لەم هەفتەدا پارەکانیان پێدەدریت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە هەفتەی داهاتوودا لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن پارەکە وەربگرن و بەسەر کارمەنداندا دابەشی بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "شایستە داراییەکانیان لە وەزارەتی داراییەوە بۆ پارێزگاکان نێردراوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan