ئابووری

جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی ده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لەبەغدا کۆبوونەوە و له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عیراق، شایستەداراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان و چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان كرایەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دامەزراوە یاساییەكان كرایەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و مافەكانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات و سەرخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حكومەت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عیراقی كرد كە هەمیشە بڕیارەكانی لەچوارچێوەی دەستوور و لەخزمەت مافەكانی خەڵكدایە بەتایبەت بڕیارەكانی پەیوەست مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە. داواشیكرد، وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و پابەندكردنی هەموولایەك تاوەكو چیتر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و مافەكانیان پارێزراوبێت".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan