ئابووری

هەوڵی تەوتینکردنی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵی تەوتینکردنی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا-

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا پرۆسەی بایۆمەتری پەسەندكردووە و بەم هۆیەش دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم تەوتین دەستپێدەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای پەسەندكردنی ئەنجامی تـۆمـاری بایۆمەتریی و کۆدی بێ هاوتا (UPN)ی مووچەخۆرانی هەرێم ، لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی عیراق دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم تەوتین لە بانكەکانی رەشید و رافیدەین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكـات و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی جێبەجێبكات".

ئەوەشی خستەروو "لەئێستادا تیمێکیان لە بەغدایە و لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان، وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق کۆدەبنەوە، تاوکو بابەتی تەوتین بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan