ئابووری
ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى هاورده‌كردن به چوار هه‌زار بازرگان و كۆمپانیا دراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌م نزیكه‌ى چوار هه‌زار كۆمپانیا مۆڵه‌تى هاورده‌یان وه‌رگرتووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌م سێ هه‌زار و 900 كۆمپانیا و بازرگان مۆڵه‌تى هاورده‌یان وه‌رگرتووه".
وتیشى "پێدانى مۆڵه‌ت به بازرگان و كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنى خۆراك و كه‌لوپه‌ل و مه‌ودا ئاسانكاریی بۆ كراوه، له چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان هه‌ر گرفتێك نه‌بێت مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زۆرترین مۆڵه‌تى هاورده له بوارى پێشه‌سازیی به هه‌موو جۆره‌كان، دواتریش خۆراك و ده‌زگاى ئه‌لیكترۆنیی كاره‌بایی و ئاژه‌ڵى زیندوو بووه".
ع