کوردستانی
هاتوچۆى كۆیه كاره‌كانى راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكرده‌وه، داواکارین فێرخوازان سەردانمان نەکەن چونکە هیچ تاقیکردنەوەیەکی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام نادرێت تا دوای ساڵی نوێ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی نزیک بوونەوە لە کۆتای ساڵ و کۆتایی هاتنی یەکەی ژمێریاریی و رێکخستنەوەی کاروبارەکان بەمەبەستی باشتر رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان، داواکارین فێرخوازان سەردانمان نەکەن چونکە هیچ تاقیکردنەوەیەکی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام نادرێت تا دوای ساڵی نوێ و دەست بەکاربوونەوەی یەکەی ژمێریاری".
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك كاره‌كانیان راده‌گرن و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتییان راده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ردى ساڵانه بكه‌ن.
ع