کوردستانی

پارتى ده‌یه‌وێت خۆى بسه‌پێنێت و پێكهێنانى حكومه‌ت دوابخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى ده‌یه‌وێت خۆى بسه‌پێنێت و پێكهێنانى حكومه‌ت دوابخات

مه‌ودا میدیا-

پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو ده‌یه‌وێت ئه‌م كابینه‌یه‌ش باڵاده‌ستى خۆى بسه‌پێنێت و هه‌رچى پۆسته‌ باڵاكان هه‌یه‌ لاى خۆبێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌خات.

به‌رپرسێكى باڵاى حزبى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نیه‌تى پارتى له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو باڵاده‌ستبێت و خۆى بسه‌پێنێت و هه‌رچى پۆست و پله‌ى به‌رز و باڵاو گرنگ هه‌یه‌ له‌ ده‌ستى خۆى بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "پارتى ئه‌وه‌ى كردووه‌ به‌ فشار له‌ پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێ، به‌ڵام یه‌كێتى به‌ راشكاوانه‌ى پێى وتووه‌ كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو نابێت و یه‌كێتى هاوبه‌شى سه‌ره‌كى ده‌بێت نه‌ك به‌شدارى حكومه‌ت".

وتیشى "پارتى پێگداره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چوار ساڵى داهاتووش مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت، یه‌كێتیش به‌ روونى به‌ تیمى پارتى وتووه‌ یه‌كێتى یان كابینه‌ى داهاتوو حكومه‌تى له‌ده‌ست ده‌بێت، یان دوو ساڵ به‌ دوو ساڵ".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارتى هه‌ندێ پرسى ناوخۆى كردووه‌ به‌ فشار له‌ دواخستنى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار و داواكارییه‌كانى خۆى بسه‌پێنێت".


Qaiwan
Qaiwan