کوردستانی

دوو لێدوانى جیاوازى ئارى هه‌رسین له‌سه‌ر مووچه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو لێدوانى جیاوازى ئارى هه‌رسین له‌سه‌ر مووچه‌

مه‌ودا میدیا-

ئارى هه‌رسین، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان دوو لێدوانى جیاواز له‌باره‌ى مووچه‌ له‌ پێش هه‌ڵبژاردن و دواى هه‌ڵبژاردن ده‌دات.

ئارى هه‌رسین پێش هه‌ڵبژاردن وتى "بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك مووچه‌ى مسه‌وگه‌ربێت و پارتى داكۆكى له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات، ده‌بێت خه‌ڵك ده‌نگ به‌ پارتى بده‌ن".

له‌ دواى هه‌ڵبژاردن حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌ ده‌ستى حزبه‌كه‌ى ئارى هه‌رسینه‌، یه‌ك مووچه‌ى دابه‌شكردووه‌، له‌كاتێكدا پێویست بوو سێ مووچه‌ دابه‌ش بكات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئارى هه‌رسین، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى وتى "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك مووچه‌ى ده‌وێت با له‌ به‌غداى داواى بكات".

ئاراس جه‌میل، چاودێرى سیاسیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى خراپى دۆخى فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌، چونكه‌ پابه‌ندى بڕیاره‌كانى به‌غدا نه‌بووه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهات و ته‌وتین نه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

ع
Qaiwan
Qaiwan