ئابووری

حكومه‌ت چى له‌پاره‌ى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت چى له‌پاره‌ى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا حكومه‌تى عیراق زیاتر له‌ دوو مانگه‌ پاره‌ى بۆ كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ هه‌ڵمه‌تى كوتا، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لە 8ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەنوسراوی ژمارە (190677) بڕی نۆ ملیارو 90 ملیۆن دیناری رەوانەی هەرێم کردووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستیی پارێزگاکانی هەرێم کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، تاکو ئێستە هەرێم پارەکەی دابەش نەکردووە بەسەر ئەو کارمەندو پەرستارانەدا".

ع

Qaiwan
Qaiwan